23/3/2021 05:34 PM

ئەو دەنگانەی یارمەتی‌ ئەدەن زووتر خەومان لێبکەوێت

خەو یەکێک لە مکانیزمەکانی جەستەی مرۆڤە کە تێیدا دەحەسێتەوە و خۆی ئامادە دەکات بۆ چالاکییەکانی ڕۆژی داهاتوو. کەمخەوی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێ، ئاڵۆزییەک پێکدەهێنێت کە دەرئەنجامەکەی لاوازی و نەخۆشی لێدەکەوێتەوە. یەکێک لەو شتانەی کە دەتوانن یارمەتیدەری ئێمە بن بۆ ئەوەی خەومان لێبکەوێت، بەشێک لە دەنگە دڵخوازەکانن کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەین:


1. دەنگی سروشت وەكوو، دەنگی با و باران، جووڵەی گەڵاو دارەكان و هەروەها دەنگی شەپۆلی دەریا یارمەتیدەرێکی زۆر باشن بۆ ئەوەی خەومان لێبکەوێت.

2. دەنگە نزم و دورەکان، بۆ نمونە دەنگی ئاژەڵەكان ئەگەر لە دورەوە بێتە گوێ.

3. رەنگە بەلاتەوە سەیر بێ بەڵام دەنگی كوڵاندی خواردن و هەروەها سوركردنەوە، یارمەتی خەولێکەوتن ئەدات.

4. دەنگی میوزیكی ئارام  لە رێگەی ئارامكردنەوەی دەرونمانەوە یارمەتیمان ئەدا زووتر خەومان لێبکەوێت.

5. هەروەها مانەوە لە ژینگەیەكی ئارام و بێدەنگ بە هەمان شێوە یارمەتی خەوتنمان ئەدات.

سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved