23/3/2021 05:44 PM

بە سەهۆڵ پێستت گەنج بکەوە و کێشەکانی چارەسەر بکە


گەنج کردنەوەی پێست بە سەهۆڵ یەکێک لەو شێوە باوانەیە کە لە ساڵانێکی کۆنەوە لەلایەن شاژنەکانەوە سودی لێوەرگیراوە. رەنگە بۆتان سەیر بێت کە "کەترینا"ی شاژنی روسیا هەموو بەیانییەک، پارچەیەک سەهۆڵی بە دەستەوە دەگرت و دەموچاو، مل و پێستی خۆی پێ ئەساوی و بەم شێوەیە جوانی و گەنجی خۆی دەپاراست! هەروەها چینییەکانیش سەهۆڵیان بۆ ئەم مەبەستە بەکار هێناوە و سودی زۆریان لێوەرگرتوە. لەم بابەتەدا باس لە چەند گرفتێکی پێست دەکەین کە دەکرێ بە سەهۆڵ چارەسەر بکرێت.


1. سەهۆڵ تا ڕادەیەکی زۆر ڕەشی ژێر چاو ئەسڕێتەوە، بڕێک ئاوی گوڵ و خەیار تێكەڵاو بكە و بیكەرە ناو بەفرگرەوە، دواتر بیدە لە ژێر چاوت، هەڵبەت چاوەڕێ مەکە کە ئەنجامەكەی بەخێرایی دەركەوێت و بەڵکو پێویستی بە کاتە.

2. سەهۆڵ سودی هەیە بۆ چارەسەری زیپكەی روخسار، ئاوساوی زیپكەكان ناهێڵێت و درەوشاوەیی ئەبخشێتە پێستت.

3. سەهۆڵ  هەروەها ئاوساوی خودی چاویش كەم‌ دەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێوسیتە بەشێوەی بازنەیی مەساجی پێبكەیت.

4. سەهۆڵ كونیلەكانی روخسار بچوک و هەروەها پاک دەکاتەوە.

5. دژی چرچییەکانی روخسارەو  ئەو هێلانەی دەموچاو لادەبات كە بەهۆی بەرزبونەوەی تەمەنەوە دەرکەوتون.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved