24/3/2021 03:23 PM

بۆچی پێویستە بەر لە خەوتن ئەڵقەی هاوسەرگیری دابنێیت؟

بەپێی نەریت، کەم وا هەیە کە ئەڵقەی هاوسەرگیری دابنرێت و هاوسەرەکان زۆربەی کات و تەنانەت کاتی خەوتنیش لە دەستیانە. ئەتوانین لەئاست ئەم بابەتە چەندین هۆکار باس بکەین، لەوانە رێزێک کە بەم کارە لە هاوسەرەکەیانی ئەگرن یان نیشاندانی پابەندبونیان بە پەیمانی هاوسەرگیریان و زۆر هۆکاری دیکەش. بەڵام دەبێ ئاگادار بن کە شەوان خەوتن بە ئەڵقەی هاوسەرگیریەوە کاریگەری لاوەکی هەیە و دەتوانێ هۆکار بێت بۆ سەرهەڵدانی چەند گرفتێک:


1. مانەوەی شەوانە ئەڵقە لە دەستا دەبێتە هۆی ئاوسانی پەنجە، هەر بەم هۆکارەشە کە بەیانان بە ئاسانی دەرناچێت لە پەنجە.

2. مانەوەی ئەڵقە لە دەستا تێکدەری خەوە و رێگری ئەكات لەوەیکە شەوان بە ئاسودەیی بخەویت.

3. هەستیاری و سووربونەوەی پێستی لێئەکەوێتەوە. بەڵام ئەگەر هەر ئارەزو ئەکەیت لە دەستا بمێنێتەوە لەوە دڵنیا بەوە کە ئەڵقەکەت ئاڵتونی 24 عەیارە بێت.

4. دەتوانێت هۆكار بێت بۆ كۆبونەوەی بەكتریا لەو شوێنەی پەنجە.

5. بەهۆی ئەوەیکە لەناو خەودا ئارەقەیەکی زیاتر دەكەیتەوە، ئەگەر ئەوە هەیە کە زیان بە ئەڵقەكە بگات و لەگەڵ تێپەڕبونی كات رەنگی بگۆڕێت.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved