24/3/2021 03:32 PM

چۆن بە ئاسانی پەڵەکانی روخسار چارەسەر بکەین

هۆکاری سەرهەڵدانی پەڵەکانی روخسار هەرچییەک بێت، لە رووی دەرونییەوە کەسەکە  ئازار ئەدات و ئەبێتە هۆی نیگەرانییەکی نەبڕاوە. بەڵام جێی خۆشحاڵییە کە ئەتوانین بە چەند رێکارێکی سادە، زۆربەی پەڵەکان لەناو ببەین و گرفتەکە چارەسەر بکەین:

1. هەنگوین و ئەڤۆکادۆ
ئەڤۆکادۆ سەرچاوەی ڤیتامین C یە و ئەتوانێ لە نوێبونەوەی خانەکانی پێستدا روڵێکی باشی هەبێت. یەک دانە ئەڤۆکادۆ ورد بکەو لەگەڵ هەنگوینی سروشتی تێکەڵی بکە. ئینجا بیدە لە روخسارت و مەجالی بدە بۆ ماوەی 20 خولەک لەسەری بمێنێتەوە و دواتر بیشۆرەوە.

2. ئالۆڤێرا
ئالۆڤێرا ئەبێتە هۆی گەڕانەوەی رەنگی سور و گەشی پێست. بۆ ئەم مەبەستە ئەتوانی جێڵی ئالۆڤێرا بدەیت لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆیتەوە.

3. سرکەی سێو
سرکەی سێو ئەتوانێ پەڵەکانی پێست بسڕێتەوە و پێست بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. بۆ ئەم مەبەستە دوو رێژەی یەکسان لە ئاوی سارد و سرکەی سێو تێکەڵ بکەو بە پارچەیەک لۆکە بیدە لە روخسارت، ئینجا چاوەڕێ بکە تاوەکو وشک ئەبێتەوە. رۆژانە دوو جار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە، لە دوای چەند رۆژێکدا ئەنجامەکەیت بۆ دەردەکەوێت.


سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved