24/3/2021 07:38 PM

كتێبی كۆڵه‌پشت كه‌وته‌به‌ر دیدی خوێنه‌رانی

له‌ دووتوێی 354 لاپه‌ڕ‌ه‌دا كتێبی یه‌كه‌می كۆڵه‌پشت له‌ نووسینی د.ئه‌رسه‌لان بایز چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌ر نووسیویه‌تی: ژیان هیلاكی كردووم و سیاسه‌ت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش زیاتر، خۆر له‌ ده‌م كه‌له‌ بۆیه‌ پێش ئاوابوونی ڕ‌ۆژ ده‌مه‌وێ هه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نمدا دیومه‌، به‌رچاوم كه‌وتووه‌، گوێم لێبووه، ڕ‌وویداوه‌ یان به‌سه‌رم هاتووه‌و كۆڵه‌پشته‌كه‌می لێوانلێو كردووه‌، به‌ زنجیره‌ بۆ منداڵه‌كانم، نه‌وه‌ی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌م هه‌ڵبرێژم. دڵنیاشم به‌شێكی ڕ‌ه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پێكه‌نینیان به ‌به‌شێكی تریشی دێت، ئه‌و به‌شه‌ كه‌مه‌ش كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هیوادارم سوودبه‌خش بێت بۆیان.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ 94 ز‌نجیره‌ وتاری گۆشه‌ی كۆڵه‌پشت پێكهاتووه‌ كه‌ نووسه‌ر له‌ ڕ‌ۆژنامه‌ی كوردستانی نوێدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تێدا ڕ‌اوبۆچوون و دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین بابه‌تی جیاواز ده‌ربڕ‌يوه‌.

كتێبه‌كه له‌ تیراژی 1000 دانه‌ له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی حه‌مدی له‌ سلێمانی له‌ساڵی 2020دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved