25/3/2021 04:40 PM

قاوە باشترین سکرەبی سروشتی بۆ پێست

قاوە یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی دژە ئۆکسانت و هەر بەم هۆیەش دەتوانێت رۆڵێکی باشی هەبێت لە نوێ کردنەوەی خانەکانی پێست و هەروەها نەرمکردنەوەی پێست. کەوایە ئەتوانیت وەکو سکرەبێکی سروشتی و بە یەکێک لە، رێگایانەی خوارەوە بەکاری بهێنیت:


پێکهاتەی یەکەم:
دوو کەوچکی نان خواردن قاوە
یەک کەوچکی بچوک ماست
یەک کەوچکی بچوک شۆفان

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و مەجالی بدە بۆ 30 خولەک لەسەری بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆوە. هەفتەی جارێک ئەم کارە دوبارەی بکەرەوە و ئەنجامەکەی ببینە!


پێکهاتەی دوەم:
یەک کەوچکی نان خواردن قاوە
دوو کەوچکی بچوک کەرەی شیا
دوو کەوچکی بچوک شیر

پاش تێکەڵ کردنی پێکهاتەکە، بۆ چەند خولەکێک و بە شێوەی بازنەیی، مەساجی روخسارتی پێبکەو مەجالی بدە بۆ ماوەی 15 خولەک لەسەر پێستت بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆوە.هەفتەی جارێک ئەم کارە دوبارەی بکەرەوە، ئەنجامەکەی دڵخۆشت ئەکات!


سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved