كه‌ره‌سته‌كان: ۵ هێلكه ۳ ته‌ماته ۵۰ غرام په‌نیری په‌ستا نیو ده‌سك كه‌ره‌وز چه‌ند گه‌ڵایه‌ك نه‌عنا رۆنی گوێزی هیندی به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش كه‌مێك خوێ شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه له‌سه‌ر پله‌ی ۲۰۰ گه‌رمبكه. 2- دواتر سینی فڕنه‌كه به‌ڕۆنی گوێزی هیندی چه‌ور بكه. 3- ئێستا هه‌ر ۵ هێلكه‌كان بشكێنه‌و بیخه‌ره ناو سینییه‌كه. 4- ته‌ماته‌كان به‌خڕی قاش بكه‌و له‌سه‌ر سینیه‌كه دایبنێ. 5- ئێستاش په‌نیری په‌ستا وردبكه‌و به‌سه‌ر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ناو سینییه‌كه‌دا بكه. 6- كه‌ره‌وزه‌كه بجنه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌ڵایه‌ك نه‌عنا بیخه‌ره ناو سینی فڕنه‌كه‌وه. 7- له‌كۆتاییشدا كه‌مێك به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش و خوێیان به‌سه‌ردا بكه. 8- ئێستاش بۆماوه‌ی ۱۵ تا ۲۰ خوله‌ك بیخه‌ره ناو فڕنه‌كه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure