27/3/2021 04:55 PM

بۆچی نابێ لە ژوری گەرمدا بخەویت


لە وەرزە گەرمەکانی ساڵدا، خەوتن لە ژوورێک کە پلەی گەرمییەکەی بەرز بێت بەلای کەمتر کەسێکەوە خوازراوە. ئاراقە کردنەوە، خەو لێنەکەوتن و سەرئێشە، چەند دیارییەکی نوستن لە ژوری گەرمە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی Mirrorی بریتانی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی: نوستن لە ژورێک کە پلەی گەرمییەکەی بەرز بێت ئەبێتە هۆی ئەوەیکە خەونی ناخۆش ببینیت و تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیەکابوس ببینیت، و ئەم حاڵەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستمی خەو دادەنێت.

بەڵام زیانەکان بەمە کۆتایی نایەت ،کاتێک نەتوانی شەوان بەباشی بخەویت، مێشک توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانی نامێنێت، ئینجا وزەی جەستە دادەبەزێت، توانای سەرنجدان لاواز دەبێتەوە و توشی سترێس و نیگەرانی دەبیتەوە، بەتایبەتی ئەگەر لەکاتی نوستندا سەرت داپۆشیت.

باشترە وایە کە پلەی گەرمی ژوری نوستنەکەت ئاسایی بێت، هەروەها خۆ بپارێزە لەوەیکە شەوان سەرت داپۆشیت، چونکە ڕێگری ئەبێ لەوەیکە ئۆکسجین بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەت بڕوات.


سەرچاوە: Mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved