27/3/2021 05:02 PM

چۆنیەتی بەکارهێنانی قاوە بۆ پڕبونەوەی قژ

لە سەردەمی ئێستادا هه‌ڵوەرینی قژ یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە لە ئەنجامدا تەنکبونی قژی لێدەکەوێتەوە. ئەگەرچی ئەم گرفتە زۆرتر روی لە پیاوانە بەڵام هەندێکجار خانمانیش دەگرێتەوە. هه‌ڵوەرینی قژ هۆکارە بۆ دابەزینی بڕوابەخۆیی و زۆرکات کەسەکە توشی دۆخێکی دەرونی ناجێگیر دەکات.

قاوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کافایینە کە یارمەتی چالاکبونەوەی سوڕی خوێنی پێستی سەر دەدات و لەو ڕێگەیەوە ئەبێتە هۆی پڕبونەوە و خێرا درێژبونەوەی قژ. جیا لەمەش ئەکرێ وەکوو نەرمکەرەوەیەکی قژ،قاوە بەکاربهێنیت و سودی لێوەربگریت.

پێکهاتەکان:
دوو کەوچک قاوەی هاڕاو
دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی
چوار کەوچک ماست
یەک کوپ ئاو

سەرەتا قاوەکە بکوڵێنە و دایبنێ تا سارد ئەبێتەوە، پاشان زەیت و ماستەکەی تێبکە تا شێوەی تێکەڵەیەک دەگرێتە خۆی، ئینجا بە ئارامی بیدە لە قژ و هەروەها لەپێستی سەرت، بۆ ماوەی 3 بۆ 4 خولەک مەساجی بکە، ئەوجار 20-30 خولەک دایپۆشە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارەی بکەوە.
 

سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved