ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئامارێكی له‌باره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بڵاوكرده‌وه، كه ساڵی ڕابردوو له ده‌ریاكاندا خنكاون. ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین راپۆرتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له ساڵی 2020 دا 2 هه‌زارو 276 كه‌س له‌كاتی كۆچكردنیان به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ڕێی ده‌ریاوه خنكاون و سێیه‌كی قوربانییه‌كان له دوورگه كه‌نارییه‌كان له ئیسپانیا خنكاون. ڕوونیشیكرده‌وه: پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت كه له میدیاكان باسی لێكراوه، به‌وپێیه‌ی ساڵی ڕابردوو پێنج به‌له‌می كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وتوون، به‌ڵام هیچكام له قوربانییه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌ش كرد: له ساڵی 2020 دا 86 هه‌زارو 446 كۆچبه‌ر له‌ڕێی ده‌ریاوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، جگه‌له‌وه‌ش ڕێگری له 52 هه‌زارو 37 كۆچبه‌ری تر كراوه‌و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: سه‌رباری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو به دیاریكراوی، ڕێگای ئاویی به‌ره‌و دوورگه كه‌ناریه‌كان سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌كانه، به‌وپێیه‌ی له ساڵی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر ویستوویانه‌وه له‌و ڕێگایه‌وه بپه‌ڕنه‌وه‌و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش له دوورگه‌كانی كه‌ناری بوون. ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند: زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س له ساڵی 2014 وه‌و له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریاكان بۆ ئه‌وروپا، گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕوونیشیكرده‌وه: به‌هۆی په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ڕێی ده‌ریاكانه‌وه قه‌یرانێكی مه‌ترسیداری بۆ ئه‌و وڵاتانه دروستكردووه‌و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران ده‌بنه قوربانی ده‌ریاكان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure