28/3/2021 06:14 PM

بەو رێکارانە ژیانت بەرەو باشتربون بگۆڕە

لای بەشێک لە خەڵک، گەیشتن بە ئامانجەکان تەنها لە قۆناغی خەیاڵ و ئارەزودا دەمێنێتەوە و ناچێتە خانەی هەوڵی جیددیەوە. بەڵام ئەگەر تا ئێستا تۆش نەتتوانیوە بەو شتانە بگەی وا ئارەزوت کردوون، جێی نیگەرانی نییە و دەتوانی بە پەیڕەوکردنی ئەم چەند رێگەیە، ژیانت باشتر بکەیت. 


1. واز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو بهێنە و بۆ داهاتوی خۆت بژاردەی نوێ دیاریبکە.

2. ئیتر وەکو رابردو سەیری خۆت مەکە، بە متمانەبەخۆبونەوە بەرەو داهاتو هەنگاو بنێ.

3. ئەو چاوەڕوانییەت لە خۆت نەبێ کە لەهەموان باشتر بیت، بەڵکو هەوڵ بدە باشترینی خۆت دەربخەیت.

4. هەوڵبدە هۆکاری شکستەکانی رابردوت بزانیت، بۆ ئەوەی دووبارەیان نەکەیتەوە.

5. بزانە کە شکستەکانت پێناسەی تۆ ناکەن، بەڵکو ئەوە ئەزمونانەکانتە کەوا لێیانەوە فێردەبیت.

6. هەوڵ بدە لەو کەسانە ببوری کە ئازارییان داویت، بەڵام بە شێوازێکی دیکە رەفتاریان لەگەڵ بکە.

7. بەردەوام بە شوێن بیرۆکەی نوێدا بگەڕێ‌و بۆ ئەم مەبەستە لە زانستی خۆت زیاد بکە.

8. لەچوارچێوەی ئاسودەیی خۆتدا شوێن سەرکەوتن بکەوە.

9. هەرگیز ژیانی خۆت بە کەسانی‌تر بەراورد مەکە.

10. واز لە شتە بێسودەکان بهێنە، کار لەسەر ئەو شتە گرنگەکانە بکە کە دەتوانی ژیانی خۆتیان لەسەر بنیاد بنێیت.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved