28/3/2021 06:23 PM

پەیوەندی نێوان خواردنی برنج و قەڵەویی بزانه

لە باوەڕی گشتیدا پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان خواردنی برنج و قەڵەوییدا بوونی هەیە و زۆربەی خەڵک لە باسی قەڵەویی و رجیمدا، ئاماژە بە کەمکردنەوەی خواردنی برنج دەکەن. لەو بابەتدا باس لە چەند ڕاستییەک دەکەین کە پەیوەندی نێوان خواردنی برنج و قەڵەویی ئاشکرا دەکەن:

1. وه‌کو هه‌موو خواردنێکی دیکە، هەم بڕ و جۆری ئه‌و برنجه‌ کەوا ده‌خورێت گرنگەو هەم شێوازی دروست کردن، جۆر و بڕی ئه‌و زه‌یتەی‌ وا پێی لێئەنرێت.

2. له‌ هه‌مان کات جۆر و بڕی ئه‌و شله‌ و شێوازی لێنانی گرنگه‌؛ بۆ نمونه‌ شله‌ی کوله‌که‌ وزه‌ی که‌متر تێدایه‌ له‌ شله‌ی فاسۆلیا، فاسۆلیای سه‌وز که‌متر له‌ فاسۆلیای وشک، ئایا شله‌که‌ چه‌ور لێنراوه‌ و ئایا گۆشتی تێدایه‌.

3. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ برنج و شله‌که‌ له‌گه‌ڵ چی ده‌خورێت؛ وه‌ک بڕ و جۆری ئه‌و گۆشت و مریشکه‌ی له‌گه‌ڵی دا ده‌خورێت.

4. بڕی ڕێگه‌پێدراو له‌ برنج له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت و به‌ گوێره‌ی بڕی پێویستی له‌ش له‌ وزه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مو جۆره‌کانی خواردن و خواردنه‌وه‌کان ده‌گوڕێت، په‌یوه‌سته‌ به‌ کێش و باڵا و ڕێژه‌ی بارستایی له‌ش و ته‌مه‌ن و جۆری کار و ئه‌نجام دانی وه‌رزش و جوڵه‌ و بونی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه.

5. یه‌ک کوپ برنجی ده‌نک درێژ بڕی وزه‌ی که‌مترتێدایه‌ له‌ برنجی خڕ؛ برنجی بۆر له‌ برنجی سپی له‌ ڕوی ته‌ندروستیه‌وه‌ زۆر باشتره‌ به‌ڵام که‌مێک وزه‌ی زیاتر تێدایه.

6. له‌ کوردستان ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی کێش بریتییه‌ له‌ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ برنج ڕۆژانه‌ ژه‌مێک یان زیاتر، به‌کارهێنانی بڕێکی زۆر له‌ زه‌یت یا ڕۆن له‌کاتی لێنانی دا، خواردنی گۆشت و مریشک و په‌له‌وه‌ر له‌گه‌ڵی دا، نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌ پێش برنجه‌که‌ شان به‌ شانی هۆکاره‌کانی تری قه‌ڵه‌وی وه‌ک که‌می جوڵه‌، وه‌رزش نه‌کردن، شه‌ونخونی، هتد.

 

خاک _ شاهۆ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved