28/3/2021 06:37 PM

چەند رێنماییەک بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە

سەرەکیترین کێشەی پێستی چەور ئەوەیە کە چەوری زۆر ئەبێتە دروستبونی زیبکەی زۆرتر و ئەوەش تا رادەیەک بێزارکەرە. بەڵام ئەمە جێگەی نیگەرانی نییە و بۆ رزگار بون لە چەوری زیادەی پێستت دەتوانی سود لەم رێنماییانە وەربگریت:


1. یەکێک لە باشترین ڕیگاکان بۆ پاراستنی گەشە و بریقەی پێستی چەور، پاککردنەوە و تەقشیرکردنی پێستە، چونکە بەم شێوەیە لە زەیتی زیادە رزگاری دەکات.

2. ئەوەندەی بۆت دەکرێ خۆت دوربکەوەرەوە لەو کرێم و پێکهاتانەی کەوا بۆنییان تێدایە! ئەمانە دەبنە هۆی هەستیاری پێست و ئینجا ڕێژەی چەوریەکی زیاد دەکەن.

3. بەردەوام کرێمێکی شێداری تایبەت بە پێستی چەور بەکاربهێنە، واتە بە هیچ شێوەیەک نابێت کرێمەکە زەیتی تێدابێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بریقەکەی بکەیت.

4. لە کاتی هەڵبژاردنی کرێمەکەدا سەرنج بدە جۆری فاوندەیشنەکەی، چونکە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێستت. کرێمە چەورەکان دەبنە هۆی گیرانی کونیلەکان و زیپکە لەسەر پێستت دروست دەکەن.

 

سەرچاوە: insider
خاک _ شاهۆ






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved