28/3/2021 09:05 PM

دابه‌زاندنی كێش به‌ كه‌م خواردن ده‌بێت یان جوڵه‌ی زۆر؟

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ دابه‌زاندنی كێشه‌وه‌ سه‌رقاڵن، پرسیار‌یان لا دروستده‌بێت له‌باره‌ی جوڵه‌كردن و نانخواردن‌، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی 3 رۆژ به‌ به‌رده‌وامی وه‌رزش ده‌كه‌یت ئایا به‌بێ سنوور ده‌توانیت نانبخۆن و له‌هه‌مانكاتدا كێشت زیادنه‌كات؟

بێگومان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروستده‌بێت ئایا جوڵه‌كردن یان كه‌م خواردن سوودی زیاتره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش؟ پزیشكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته‌ به‌رنامه‌ت هه‌بێت بۆ نانخواردن و زۆر به‌ئاگابیت له‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆیت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردن كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیادبوونی كێش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبوونی كێشدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت.

پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش وه‌رزشكردن و به‌رنامه‌ی نانخواردن پێكه‌وه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێبكرێت بۆ گه‌یشتن به‌ جه‌سته‌یه‌كی جوان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌كاتی دابه‌زاندنی كێشدا جگه‌ له‌به‌رنامه‌ی نانخواردن له‌ڕێگای وه‌رزشكردنه‌وه‌ ئاسانتر كێش داده‌به‌زێنیت..

خاك – وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved