29/3/2021 03:56 PM

گەر بە قژی تەڕەوە بخەویت چیت بەسەر دێت

گەرماو کردن جەستەی مرۆڤ خاو ئەکاتەوە و هەر بەم هۆکارەش زۆر کەس لەدوای گەرماو ئارەزوی  خەو دەکات. بەڵام جێبەجێ کردنی ئەم ئارەزوە بێ زیان نییە و ئەبێتە هۆی چەند گرفتێک کە لێرەدا باسیان دەکەین:


1. هەو کردن
کاتێک دوای گرماو کردن و بە قژی تەڕەوە سەر دەخیتە سەر سەرینەکەت، بەکتریایەکی زۆر لەسەری کۆدەبێتەوە و ژینگەیەکی لەباریان بۆ فەراهەم دەبێت بۆ گەشە کردن و ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی پێست و هەروەها بیخی سەر.

2. سەرئێشە
چونکە لە یەکێک لە قۆناغەکانی خەودا پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوە، خەوتن بە قژی تەڕ و سارد دەتوانێ توشی سەرئێشەت بکات.

3. شکانەوەی تاڵەکانی قژ
ئاساییە کە تاڵەکانی قژ لە کاتی تەڕبوندا ئاسانتر بشکێنەوە، بەتایبەتی کاتێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک لا دەمێنیتەوە.

4. دروستبونی کرێش
بە گشتی خەوتن بە قژی تەڕەوە هۆکارە بۆ دروستبونی کڕێشی سەر و چارەسەرکردنی ئاسان نابێت.

 

سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved