29/3/2021 04:07 PM

سێ رێنمایی بەسود بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە

ئەگەر تۆش یەکێکی لەو کەسانەی کەوا توشی نەخۆشی شەکرە بویت، پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت و زیاتر لە جاران چاوەدێری تەندروستی خۆت  بکەیت، ئەگینا تەندروستیت زیانی پێدەگات.

سێ رێنمایی بەسود بۆ ئەوانەی شەکرەیان هەیە:

1. یەکەم هەنگاو لە ئاست ئەم نەخۆشییە، بیرکردنەوەی ئەرێنییە. بە هیچ شێوەیەک رێگە مەدە ترس بەسەرتدا زاڵبێت و هەرگیز بەشێوەیەکی نەرێنی بیر لەم نەخۆشییە مەکەوە.

2. بە شێوەیەکی بەرنامەداڕێژراو و بەردەوام سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە، خۆت بەدوربگرە لە خواردنی کاربۆهێدرات و چەوری و شەکر، گرنگییەکی تایبەت بدە بە سەوزە و میوە و خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو. هاوکات گرنگی بدە بە پشو و خەوێکی باش.

3. وەرزشکردن دەبێتە هۆی ئەوەیکە کێشی لەشت رابگریت و هاوکات یارمەتیتدەدا لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دوربکەویتەوە کە کاریگەری لەسەر ئەم نەخۆشییە هەیە و لەو ڕێگایەوە تەندروستیت دەپارێزێت.


سەرچاوە: historyofyesterday
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved