29/3/2021 04:24 PM

قۆناغی نائومێدی لە خانماندا و نیشانەکانی


 لە تەمەنی نێوان 45 بۆ 50 ساڵیدا خانمان پێ دەنێنە قۆناغێکی تایبەتەوە. جیا لەوەی لەو قۆناغەدا سوڕی مانگانە دەوستێت و گۆرانکاری هۆڕمۆنی ڕوودەدات، لەباری دەرونیشەوە خانمان توشی گۆڕان دەبن و لەوانەیە چەند نیشانەیەک تێیاندا دەربکەوێت و باشترە تا تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سود لە رێنماییەکانی پزیشک وەربگرن.
ماڵپەری Healthline لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باس لە نیشانەکانی قۆناغی نائومێدی دەکات. بەڵام هەر لەبابەتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مەرج نییە کۆی نیشانەکان لە یەک کەسدا دەربکەوێت:



1. شەوان ئارەق دەکەیتەوە
هەندێک لە خانمان توشی ئەو حاڵەتە دەبن و شەوان ئارەق دەکەن، باشتر وایە کە جلی لۆکە لەبەر بکەنو سەرجێگەی خەوتنەکەیان لۆکە بێت.

2. میزاجی دەبیت
میزاجی بون یەکێکە لە نیشانە باوەکانی ئەم قۆناغە، دەتوانێت چەند چالاکیەکی چێژ بەخش لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت ئەنجام بدەیت یان یارمەتی لە یۆگا وەربگریت.

3. هەست بە ئازار لە لایەکی سەر
پاش ئەوەی خانمان رۆیشتنە ناو ئەو قۆناغەوە زیاتر لە رابردو توشی سەرئێشە دەبن، وەکو هۆکار دەتوانین ئاماژە بکەین بە: سترێس، وشکبونەوەی جەستە و تینوێتی.

4. قژت زیاتر هەڵدەورێت
لەم قۆناغەدا قژت زیاتر تەنک دەبێتەوە و روخسارت موی  لێدێت، تا دەتوانیت  خۆت لە تیشکی خۆر بخەرەوە، چونکە  خۆر قژت وشک دەکاتەوە.

5. کۆئەندامی زاوزێ وشکدەبێتەوە
لەم قۆناغەدا توشی وشکبونەوەی کۆئەندامی زاوزێ  دەبیت، هەندێک جار ئازار و خوروی لەگەڵدایە، لەکاتی سێکسدا هەست بە نائاسودەیی دەکەیت.

6. توشی فەرامۆشی دەبیت
لەم قۆناغەدا تا رادەیەک گرفت لە یادەوەریدا دروست دەبێت، بەردەوام هەوڵبدە خۆت فێری شتی نوێ بکەیت و لەو رێگەیەوە چالاکی مێشکت بپارێزە.

 

سەرچاوە: Healthline 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved