29/3/2021 09:31 PM

چه‌وری ورگ به‌م خواردنانه‌ ده‌سوتێت

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ی كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ سوتاندنی چه‌وری ورگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌ وه‌رزشكردن ناتوانیت چه‌وری بسوتێنیت و به‌رنامه‌ی نانخواردن و جۆری خواردن كاریگه‌ری زیاتره‌ له‌سه‌ر دروستبوونی چه‌وری ورگ.

بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری ورگ بسوتێنیت له‌ڕێگای ئه‌م خواردنانه‌وه‌ ئاسانكاری به‌ده‌ستبهێنه‌: (هێلكه‌، گۆشتی مریشك و گۆشتی به‌رخ، ماسی، دانه‌وێڵه‌).

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌زاندنی كێش و له‌ناوبردنی چه‌وری ورگ، لێره‌دا ده‌ڵێن كه‌ به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی نانخواردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت. بۆیه‌ رێنمایی ده‌ده‌ن له‌ به‌یانیاندا گرنگی به‌ خواردنی ماست و میوه‌ بده‌ له‌جیاتی سه‌مون، هه‌روه‌ها له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕواندا گرنگی به‌ خواردنی زه‌ڵاته‌ بده‌ له‌جیاتی سه‌مون.

بۆ ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته‌ ئه‌م سه‌وزانه‌ به‌كاربهێنه‌: (ئاڤۆكادۆ، كاهو، گوێز، ته‌ماته‌، سپێناغ، خه‌یار، هێلكه‌ی كوڵاو).

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved