30/3/2021 05:30 PM

بە چەند رێکارێکی سادە جوانی پێستت بپارێزە

گەنج و جوان مانەوەی پێست، خەونی هەموو خانمێکە، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە چۆن دەکرێ ئەو خەونە بکەیت بە ڕاست و ڕێگە نەدەیت زو پێستت پیر ببێت. لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند رێکارێک دەدەین کە دەتوانن جوانی و گەنجی پێستت بپارێزن:


1. لە سەرجەم وەرزەکانی ساڵدا، چ گەرم بێت و چ سارد، کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە.

2. بەشێوەیەکی دانەبڕاو ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکە بۆ پاراستنی پێستت. بەپێی وشکی یان چەوری پێستت، کرێمێکی گونجاو بۆ شێدارکردن بەکاربهێنە، هەروەها ماسکی تایبەتی پێستی خۆت بدۆزەوە و هەفتانە بەکاری بهێنە. 

3. بەپێی تەمەن وهەروەها بەپێی جۆری پێستت، سیرەمی دژی چرچولۆچی و وشکبونەوەی پێست بەکاربهێنە.

4. هاوکات لەگەڵ گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزە، ڕۆژانە لانیکەم 8 کوپ ئاو بخۆرەوە.


سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved