30/3/2021 05:52 PM

بەو چەند نیشانەیە بزانە کە جگەرت لە مەترسیدایە

جگەر ئەندامێکی گرنگ‌و دووهەم گەورە ئەندامی جەستەی مرۆڤە کە پاککردنەوەی خوێن لە ماددە ژەهراوییەکان لە ئەستۆی ئەوە. هەروەها جگەر دژایەتی ئەو ڤایرۆس و پێکهاتە زیانبەخشانەش ئەکات کە بە شێوەیەک دەڕۆنە ناو جەستەوە. کاتێک جگەر بەباشی کاری خۆی ئەنجام نادات و ئەو ئەگەرە دروست دەبێ کە تەندروستیت توشی مەترسی بێتەوە، جەستە لە ڕێگەی چەند نیشانەیەکەوە ئاگادارت دەکاتەوە و هۆشداریت پێدەدات:

1. شڵەژان
کاتێک جگەر بە باشی کاری خۆی ئەنجام نادات و خوێن بەتەواوی پاک ناکاتەوە، رێژەیەک ماددەی ژەهراوی دەگات به مێشک، کاتێکیش ئەمە روبدات، هەست بە چەند نیشانەیەک لە شڵەژان دەکەیت، وەکوو لەدەستدانی بیرەوەری و قورسی بڕیاردان، هەروەها پێستت تێکدەچێت.

2. دابەزینی شەکری خوێن
جگەر یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شەکری خوێن دەدات، بەڵام کاتێک جگەر زەختی لەسەر بێت، شەکری خوێن دادەبەزێت و هەست بە مادوێتی و هیلاکی دەکەیت.

3. ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان
یەکێک لە ئەرکەکانی جگەر هاوسەنگ کردنەوەی  هۆرمۆنی سێکسە، هەروەها هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆنیش رێکدەخاتەوە، کاتێک جگەر بەباشی ئەرکی خۆی ئەنجام نەدات، گرفتی جددی لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا دروست دەبێت.

4. میزاجی بوون
باری دەرونی‌و یادەوەری پەیوەندی راستەوخۆیان بە مێشکەوە هەیە، کاتێک بەهۆی نەپاڵاوتنی ژەهر لەناو جگەردا، رێژەیەکی زۆری ئەو ماددەیە دەگاتە مێشک ، توشی میزاجی بوون دەبیت و زو بە زو باری دەرونیت دەگۆڕێت.

5. سیستمی بەرگریت لاواز دەبێت

ئەو کەسانەی زۆرتر لە حاڵەتی ئاسایی توشی هەڵامەت و پەتا دەبن، وا بیردەکەنەوە کە سەرچاوەی ئەم نەخۆشیانەیان دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ڤیتامین C، بەڵام لە راستیدا زۆرینەی کات ئەم گرفتە پەیوەندی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە.

6. هەناسەبڕان لە کاتی نوستن
ئەو کەسانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن لە کاتی نوستندا بۆ ماوەی 10 چرکە هەناسەیان دەوەستێت و ئەم حاڵەتە چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە. هەندێکجار ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەدایە کە جگەری کەسەکە باش کار ناکات.



سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved