30/3/2021 08:33 PM

كۆرۆنا چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری راگرت

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه: وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌كه‌ به ‌شێوه‌یه‌كی خێراو به‌رچاو شه‌پۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه‌، به‌پێی هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بێت له ‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانـه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزیدا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ سێكته‌ره‌كانی كاروباری وه‌زاره‌ت ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكی و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕێنمایی تازه‌ ده‌رده‌كات.

خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved