د. ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ كاتێك دایكان و باوكان ده‌زانن كه چاوی منداڵه‌كه‌یان كێشه‌ی هه‌یه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ماكۆك ڕوونیده‌كاته‌وه، هه‌ركات یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ت له منداڵه‌كه‌تدا به‌دیكرد پێویسته سه‌ردانی پزیشكی چاوی پێبكه‌یت بۆ زانینی بوون و نه‌بوونی گرفت له چاوه‌كانیدا، ئه‌وانیش: *چاو تروكاندنی زۆر: له‌وانه‌یه نیشانه بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی چاو، به‌تایبه‌تی وشكبوونه‌وه‌ی چاو. *جوڵه‌ی نائاسایی و له‌رزینی چاوه‌كانی: له‌وانه‌یه نیشانه‌ی لاوازی تۆڕه‌ی چاو و نه‌خۆشی زگماكی چاوه‌كانی بێت. *ئاوكردن و ڕیپۆقی چاو: له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی میكرۆبی چاو یان گیرانی بۆری فرمێسكی بێت. *چاو هه‌ڵنه‌هاتن به ڕووناكی: ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌ی برینداری و ته‌نی نامۆی سه‌ر گلێنه‌ی چاو یان فره‌هه‌ستیار چاوه‌كانی بێت. *زۆر له‌نزیكه‌وه سه‌یركردنی تیڤی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێئه‌كرێت چاوی منداڵه‌كه كزبێت، بۆیه له‌نزیكه‌وه سه‌یری ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه سه‌یركردن بووبێته هۆی كزبوونی چاوی. *هه‌ر په‌ڵه‌یه‌كی سپی له ناوه‌ڕاستی ڕه‌شێنه‌ی چاوی منداڵدا ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی مه‌ترسیداری لێده‌كرێت. 7-تیلی و سوڕانی چاو بۆ ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه، واته كێشه‌یه‌كی گرنگ له چاویدا هه‌یه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه. 8-پێ هه‌ڵكه‌وتن و خۆكێشانی به شته‌كانی ناوماڵدا، به‌تایبه‌ت له شه‌واندا ئه‌گه‌ری چاوكزی یان شه‌وكوێری لێده‌كرێت، پێویستی به پشكنینه. *ته‌مه‌ڵی له قوتابخانه‌و نه‌بوونی تاقه‌تی سه‌عیكردن ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌یه‌كی چاوكزی بێت. *بوونی سه‌رئێشه به‌بێ بوونی هۆكاری دیاریكراوی تر، ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كێشه‌و نه‌خۆشی چاو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure