31/3/2021 04:38 PM

بە ئاسانترین شێوە گرفتەکانی قۆڵۆن چارەسەر بکە

زۆریەک لە خەڵک لە تەمەنی 40 ساڵ بۆ سەرەوە لەگەڵ گرفتەکانی قۆڵۆن ڕوبەڕو دەبنەوە. هەسەت بە ئازارکردن، غازاتی ناو ریخۆڵە و خاوبوونەوەی كرداری هەرس، چەند نمونەی دیاری کێشەکانی قۆڵۆنن. لەو بابەتەدا هەوڵدەدەین بە یارمەتی هەندێک خواردن و پارێزکردن لە خواردنی هەندێکی‌ دیکە زۆربەی ئەم گرفتانە چارەسەر بکەین:


1. لە بەرنامەی خۆراکیدا بڕێکی زۆر "پێکهاتە ریشاڵییەکان"  وەک میوە و سەوزە و زەڵاتە.

2. بە رادەیەکی بەرچاو خواردنی نۆک، فاسۆلیا و نیسک و هەروەها پێکهاتەکانیان کەم بکەرەوە..

3. چا و قاوە کەمتر بخۆرەوە.

4. خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆی هەڵئاوسان، کەوابو خۆتیان لێ دوربخەرەوە.

5. دڵەڕاوکێ  و سترێس، بە شێوەیەکی راستەخۆ کاریگەری لەسەر قۆڵۆن دادەنێن، تا دەتوانی خۆتیان لێ بپارێزه.

6. بەیانان و بەتایبەتی کاتێک کە گەدەت بەتاڵە بادام بخۆ.

7. پاش هەموو ئەمانش بێگومان پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.



سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved