31/3/2021 04:47 PM

توشبون بە شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی


مانگی ئۆکتۆبەری هەمو ساڵێک وەکو مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک ناونراوە و هەوڵدەدرێت لەومانگەدا لەبارەی ئەم نەخۆشییەوە زانیاری زۆرتر بڵاوبکرێتەوە تا بە یارمەتی ڕێنماییەکان رێگری بکرێت لە توشبونی زیاتر بەو نەخۆشییەو هەروەها مەترسییەکانیش کەمبکرێتەوە.
ماڵپەڕی TIMENOWNEWS وەکو بەشێک لە پلانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک، بەو شێوەیە باس لە هۆکارەکانی توشبون بەو نەخۆشییە دەکات:


1. کێشی زیادەو قەڵەوی
قەڵەوی مەترسی توشبون بە زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنکان زیاد دەکات، هاوکات یەکێک لە توێژینەوەکان نیشانی داوە قەڵەوی یەکێکە هۆکارە مەترسیدارەکانی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک.

2. خواردنەوە کحولییەکان
ئەگەرچی خواردنەوە کحولییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبون بە نەخۆشی جگەرن، بەڵام  دەبێ بەئاگا بیت کە ئەو جۆرە خواردنەوانە کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر توشوبون بە شێرپەنجەی مەمک.

3. سیستمی خۆراکی ناتەندروست

خواردنە ناتەندروستەکانی وەکو خۆراکە ئامادەکراوەکان‌و شەکر، مەترسی توشبون بەو نەخۆشییە زیادتر دەکەن.

4. بێجووڵەیی و وەرزش نەکردن
گرنگی نەدان بە وەرزش و ئەنجامنەدانی راهێنان مەترسییە بۆ سەر تەندروستی و توشبون بە زۆربەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان، گرنگە کە پلانێکی ڕۆژانەی خۆت هەبێ بۆ ئەوەی بە بەردەوامی وەرزش بکەیت‌و تەندروستی خۆت بپارێزی.

5. دەرمانی رێکخستنەوەی هۆڕمۆن لەتەمەنی نائومێدیدا
هەندێک لە ژنان لەماوەی وەستانەوەی سوڕی مانگانەدا، دەرمان بەکاردەهێنن بۆ ڕێکخستەوەی هۆرمۆنەکانی جەستەیان و ئەمەش ئاستی مەترسی شێرپەنجەی مەمک بەرز دەکاتەوە، باشتر وایە کە چاوەڕێ کەن بەشێوەیەکی سروشتی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.


سەرچاوە: timesnownews
خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved