31/3/2021 09:46 PM

گفتوگۆی زانستی لەسەر كتێبی كاری تەلەفزیۆنی ئەنجامدرا

لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی، كتێبی (كاری تەلەفزیۆنی) گفتوگۆی زانستی لەبارەوە كرا.

هاوكات ئامادەبووان تەئكیدیان لەسەر گرنگی و پێویستی كتێبەكە كردەوە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی كاری رۆژنامەگەری و  دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردی بەتایبەت لەبواری تەلەفزیۆنی.

دیدار لەتیف نووسەری كتێبی كاری تەلەفزێونی ئەوەی خستووەتەروو، وەك رۆژنامەنووس لەماوەی تەمەنی كاركردنی لەبواری تەلەفزێونی توانیویەتی لە ئەزموون و پشتبەستوو بە سەرچاوەی زانستی، ئەم كتێبە بەرهەمبهێنیت.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved