ئه‌م خواردنه خواردنێكی ئیتالییه، پێكهاتووه له ماسی و هێلكه‌و چه‌ند جۆرێك سه‌وزه، ته‌نها له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا ئاماده ده‌كرێت. شێوازی ئاماده‌كردن: 1) 300 گرام مه‌عكه‌رۆنی له‌ناو ئاودا بكوڵێنه تا باش نه‌رم ده‌بێته‌وه، پاشان ئاوه‌كه‌ی لێ ده‌ربكه، له‌هه‌مانكاتدا هێلكه‌كانیش بكوڵێنه‌و 250 گرام لۆبیاش بكوڵێنه. 2) دوای ئه‌وه‌ی كه هێلكه‌و لۆبیاكان كوڵان له‌ژێر ئاوی سارد كه‌مێك ساردیان بكه‌ره‌وه، هێلكه‌كه پاكبكه‌و قاشی بكه، ئه‌مانه هه‌موو له‌سه‌ر به‌له‌مێك تێكه‌ڵبكه، پاشان 250 گرام ته‌ماته‌ی بچوك قاش بكه‌و تێیبكه، 1 خه‌یاریش قاش بكه، 250 گرام ماسی كوڵاو یان بر‌ژاو وردبكه، دیسان ئه‌مانه‌ش هه‌موو تێكه‌ڵبكه. 3) 4 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه له‌گه‌ڵ 2 كه‌وچكی چێشت مایۆنیزو 3 كه‌وچكی چێشت خه‌ل، به‌م كه‌ره‌ستانه ساز دروستبكه‌و به‌سه‌ر په‌ستا به زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه، هه‌روه‌ها بۆ تام ده‌توانیت كه‌مێك خوێی به‌سه‌ردا بكه‌یت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure