1/4/2021 08:29 PM

سودە سروشتی و تایبەتەکانی هەنجیر

هەنجیر هەڵگڕی بڕێکی زۆر کالسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسنىە، ئەو میوە بەتامە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A,B,C). تا ئێستا چەندین توێژینەوە لەسەر ئەو میوەیە ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە سودی زۆری بۆ لەش هەیە و دەکرێت وەک چارەسەرێکی پزیشکی بەکاربهێنرێت.

سودەکانی هەنجیر: 

1. هەنجیر خاوەنی پۆتاسیۆمە و لەو ڕێگەیەوە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێنت دەدات، هەروەها کالسیۆمەکەشی پێکهاتەکەی هیچی لە کالسیۆمی شیر کەمتر نییە و لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانێ یەسکت بەهێز بکات.

2. تامی هەنجیر شیرینە و ئەمەش وادەکات کاتێک کە دەیخویت هەست بە بڕێکی کەم تێری بکەیت و بۆ ماوەیەک هەست بە برسێتی نەکەیت‌و خواردنت بۆ نەخورێت و لەم رێگەیەوە یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات، ئەمە جگە لەوەی یارمەتی کرداری هەرسکردنت دەدات.

3. چونکە هەنجیر تا رادەیەکی زۆر مادە خۆراکییە پێویستەکانی لەش دابین دەکات و وادەکات هەست بە لاوازی و بێتوانایی نەکەیت، دەتوانی لە کاتی رجیمکردندا سودی زۆری لێوەربگریت. هەروەها هەنجیر جۆرە ماددەیەکی تێدایە کە بە "بیکتین" دەناسرێت و کۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن دادەبەزێنێت.

4. هەنجیر یەکێکە لەو میوانەی کە دژی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانە بەتایبەت قۆڵۆنە، لەلایەکی‌ دیکەوە سییەکانی مرۆڤ بەهێز دەکات و لە هەوکردن دەیانپارێزێت، ئەوەش بەو واتایەیە کە لەم کاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنایەدا  خواردنی هەنجیر دەتوانێ زۆر گرنگ بێت، کاتێک زۆرترین کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکات.

5. جێی ئاماژەیە کە هەنجیر بە وشکی سودی زیاترە، چونکە هەڵگری بڕێکی زۆر ماددەی دژە ئۆکسانتەە، ئەوانەش لەش لە چەندین نەخۆشی دەپارێزن، هەنجیر هەورەها دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و شەش، کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.


سەرچاوە: rd.com
خاک _ شاهۆ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved