قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر بە ھەماھەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر، بەڕێوەبەڕایەتی گشتی گەشتوگوزار، لە ھەڵمەتێكدا لەناو شاری ھەولێر 54 چێشتخانەو كافتریاو چایخانەو فرۆشگای مەی فرۆشتن داخران. قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە: ھۆكاری داخستنی ئەو شوێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پابەندی بڕیارو ڕێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر نەبوون. روونیشكراوەتەوە: بەپێی بەیانی ژمارە 12ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ بڕگەی ھەشتەم، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نێرگەلەكێشان لە تەواوی رێستورانت و كافی و یانەكان بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە. ئاماژە بەوەش دراوە: ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەم شوێنانە دەكەینەوە پابەندی بڕیارو رێنماییەكان بن، بە پێچەوانەوە ھەر شوێنێك سەرپێچی بكات ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەرو شوێنەكەی دادەخرێت بۆ ماوەی یەك ھەفتە سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure