له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی مره‌بای خورما بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر حه‌ز به خواردنی شیرینی ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌ی كه خورما یه‌كێكه له‌وجۆره خواردنانه‌ی كه زۆر شیرینه‌و هه‌روه‌ها له‌جیاتی شه‌كر به‌كاردێت. له‌ئێستادا له‌بازاڕه‌كاندا مره‌بای خورما ده‌فرۆشترێت، به‌وپێیه‌ی كه له‌ماڵه‌وه به‌ئاسانی دروستده‌كرێت بۆیه تێبینی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی، هه‌روه‌ها مره‌بای خورما به‌كاربهێنه له‌كاتی دروستكردنی پسكیت و كێكداو ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی تامی شه‌ربه‌ت خۆشده‌كات. بۆ دروستكردنی مره‌بای خورما كه‌مترین كاتت پێویسته‌و ته‌نها دوو كه‌ره‌سته‌ی ده‌وێت، ئه‌ویش ئاو و خورمایه، هه‌روه‌ها هه‌موو 270 غرام خورما به‌بێ ده‌نك 100 میلی‌لیتر ئاوی شله‌تێنی ده‌وێت. شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا هه‌موو خورماكان بخه‌ره ناو كه‌مێك ئاو و بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك یان بۆماوه‌ی یه‌ك شه‌و له‌ناو ئاودا بیخوسێنه تا خورماكان نه‌رم ده‌بن، باشترینه خورمای بڵ و گه‌وره به‌كاربهێنیت چونكه تامیان شیرینتره له‌چاو خورمای بچوك. 2- دوای ئه‌وه‌ی كه خورماكان له‌ناو ئاودا خوسابوون ئه‌وا ئاوه‌كه‌ی جیابكه‌ره‌وه‌و ده‌نكه‌كانی لێ ده‌ربكه‌و هه‌روه‌ها پێستی خورماكه‌ش به‌ئاسانی لێده‌كرێته‌وه. 3- ئێستاش خورماكان له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوه‌كه‌ی خۆیدا تێكه‌ڵبكه‌و گرنگی به به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) بده تا هاوشێوه‌ی مره‌بای لێده‌رده‌چێت، گه‌ر زۆر خه‌ست بوو ئه‌وا كه‌مێك زیاتر ئاوی تێكه‌ڵبكه. 4- له‌كۆتاییدا بیخه‌ره ناو شوشه‌وه‌و ده‌توانی تا ماوه‌ی 10 رۆژ له‌ناو به‌فرگردا دایبنێ و به‌كاریبهێنیت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure