3/4/2021 02:44 PM

نیشانەکانی نزمی ئاسنی خوێن کە نابێت پشتگوێ بخرێن

جەستەی مرۆڤ پێویستی بە رێژەیەکی دیاریکراو ئاسن هەیە و دابەزینی ئاسنی خوێن لەم ئاستە، کە ئەنیمیاشی پێ ئەوترێ، حاڵەتێکە کە خانمان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی ئەبن و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژە خوێنەی وا لەدەستی ئەدەن. یەکێک لە گرینگیترین دەرئەنجامەکانی پشتگوێخستنی نزمی ئاسنی خوێن، سستبونی دڵە! کەوایە بە هیچ شێوەیەک نابێت لەئاست ئەم نیشانە کەمتەرخەم بیت:


1. بەردەوام هەست بە هیلاکیی ئەکەیت

کاتێک جەستەت ئاسنی پێویستی نەبێت بۆ دروستکردنی هیمۆگڵۆبین، ناتوانێت ئۆکسجینی پێویست بنێرێت بۆ ماسولکەکان و ئەمە ئەبێتە هۆکار تا بەردەوام هەست بە هیلاکی بکەیت.

2. بێ‌ڕەنگی روخسار
سەرچاوەی سوری رەنگی پێستی مرۆڤ ئەگەڕێتەوە بۆ هیمۆگڵۆبین. کاتێک رێژەی هیمۆگڵۆبین نزم دەبێتەوە، پێست بێ ڕەنگ دەرئەکەویت و حاڵەتی سروشتی نامێنێت. ئەم زەردبونە بەتایبەتی لە چاو، زمان، پوک و پێڵوی چاوەکاندا و هەروەها هەندێکجار نینۆکەکانیشدا ئەبیندرێت.

3. هەناسەتەنگی 
چونکە خانەکانی جەستە ئۆکسجینی پێویستیان پێناگات، خێراتر لە حاڵەتی ئاسایی هەناسەت تەنگ دەبێت.

4. وشکبوونی پێست و قژ
یەکێک لە ئاماژەکانی نزمی ئاسنی خوێن وشکبوونی پێست و زیان بەرکەوتنی قژ و شکانی نینۆکەکانە، چونکە ئاسن هۆکارە بۆ بەهێزبونی قژ و نینۆکەکان.

5. خێراتر لێدانی دڵ
کاتێک ئۆکسجینی پێویست لە خوێندا نەبێت، دڵت خێراتر لێدەدات و هەست بە ترپەی دڵت ئەکەیت و ئەمەش لە ئەنجامی نزمبونی ئاسنی خوێنە.

 

سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved