3/4/2021 02:47 PM

چەند نیشانەیەکی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان کە دەبێ خانمان بیزانن

ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانی جەستە، یەکێک لەباوترین کێشەکانی خانمانە کە پێویستی بە گرنگیپێدان و چارەسەر کردنە، ئەگینا دەکرێ گرفتی زیاتر دروست بکات.
رێنماییە پزشکییەکان باس لە چەندین نیشانەی ئەو ناهاوسەنگیە دەکەن کە ئاگاداری لێیان زۆر گرنگە و پێویستە هەموو خانمێک بیزانێت و بەدوور لە کەمتەرخەمی هەوڵی چارەسەرکردنی بدات:


1. روخسار یان جەستەت زیپکەی لەسەر دروست دەبێت.

2. قژت زیاتر لە رابردو هه‌ڵدەوەرێت و هەست بە تەنک بونەوەی دەکەیت.

3. سوڕی مانگانەت ناهاوسەنگ دەبێت و هێلکۆلەکان لەکاتی خۆیدا دانابەزن.

4. کێشی جەستەت توشی گۆڕانکاری دەبێتەوە، لە هەندێک کەسدا کێش زیادو لە هەندێکی دیکەشدا کێش دادەبەزێت.

5. سیستمی نوستنت دەشێویت و توشی کەمخەوی دەبیتەوە.

6.  باری دەرونیت بەرەوروی گۆڕانی زوبەزوو دەبێتەوە، هەندێک کات هەست بە خۆشحاڵی دەکەیت و لەناکاو هەست بە خەمۆکی ئەکەیت.

7. ئارەزوی سێکست دادەبەزێت.

8. ئەندامی زاوزێ توشی وشکبونەوە دەبێت.

9. بە بەردەوامی سەرئێشەت دەبێت.

10. کرداری هەرسکردنت بەرەوڕوی گرفت دەبێتەوە، دڵت تێکەڵ دێت و توشی سکچون و ئازاری سک دەبیتەوە.


سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved