3/4/2021 02:50 PM

سودە تایبەتەکانی خواردنی رۆژانەی مێخەک

مێخەک یەکێکە لە بەهاراتە بۆنخۆشەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەم دەهێنرێت و هەر لە کۆنەوە لە کوردستانیش بۆ مەبەستی جۆربەجۆر سودیان لێوەرگرتوە. تامێکی شیرین و رەگێکی تیژی هەیە کە لە دەرمانسازی و چارەسەری پزیشکیشدا سودی زۆری لێوەردەگیرێت.

ماڵپەڕی healthline لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا بەو شێوەیە باس لە سودە تایبەتەکانی مێخەک دەکات: 


1. مێخەک یەکێکە لە سەرچاوەکانی مەنگەنیز و ڤیتامین K، هەر بەم هۆکارەش دەورێکی باڵای هەیە لە بەهێزکردنی ئێسکانەکان و هەروەها گەشەی خانەکانی مێشک.

2. خاوەنی دژە ئۆکسانتە و لە ڕێگەی کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵی سترێس و دڵەراوکێ، ڕێگری ئەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

3. مێخەک تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیی تێدایە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناوئەبات.

4. مێخەک یەکێکە لە دژە بەکتریاکان و سێ جۆر لە باوترینی بەکتریاکان لەناوئەبات.

5. لە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێندا ڕوڵێکی بەرچاو ئەگێڕێت و لەو ڕێگەیەوە رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە.

6. بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی خۆیەوە، ڕێژەی خرۆکە سپییەکانی ناو خوێن زیاد دەکات و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزئەکات و یارمەتی ئەدا دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت. 


سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved