4/4/2021 09:49 AM

ژنێكی كورد بڕوانامە لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەردەگرێت

یەكەم ژنە پێشمەرگەی كورد بڕوانامەی دەرچوونی لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەرگرت.

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، پیرۆزبایی لە میدیا مەستی ئە ژنە پێشمەرگەیەی كورد دەكات و چەند وێنەیەكیشی بڵاوكردەوە.

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر نوسیوێتی: پیرۆزبایی لە ئەفسەری پێشمەرگە میدیا مەستی دەكەین كە یەكەم خانمی كوردستانی عیراقە لە ئەكادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا بڕوانامەی دەرچوون وەربگرێت.

هاوكات 2-4-2021 سوپای بەریتانیا لە وێبسایتی رەسمی خۆی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوەو باسی لە كارو چالاكییەكانی پێشتری ئەو ژنە پێشمەرگەیە كردووە.  

خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved