4/4/2021 09:52 AM

له سلێمانی شوێنە گشتییەكان پابەندی رێنماییەكان دەكرێن

بە مەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی كۆرۆناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامەتی سلێمانی بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لیژنەكانی تەندروستی شوێنەكان بە رێككارەكانی خۆپارێزی پابەند دەكەن.

بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی كۆرۆناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامەتی سلێمانی بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لیژنەكانی تەندروستی، گەشتوگوزار، چاودێری بازرگانی و شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی پابەندكردنی هاووڵاتیان و شوێنەكان بە رێككارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستی و بڕیارە نوێكانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە پارێزگای سلێمانی، جێبەجێدەكات.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

 

 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved