4/4/2021 03:40 PM

ئەو دایکە بناسه کە 11 منداڵی هەیە و بەتەمایە بیکات بە 100

خاتونێکی گەنجی تەمەن 23 ساڵان و هاوسەرە ملیاردێرەکەی 11 منداڵیان هەیە و چاوەڕێی منداڵی زیاتر دەکەن.



خاتو کریستینا ئوزتورک و هاوسەرەرە ملیاردێرەکەی خەڵکی وڵاتی ڕوسیان، ئەوان تا ئێتسا توانیویانە ببن بە خاوەنی 11 منداڵی بایۆلۆجی خۆیان. بەڵام بەوەشەوە نەوەستاون و دەیانەوێت منداڵی زیاتریان هەبێت.



شەش ساڵ لەمەوبەر، کریستینا دوگیانبو بە یەکەمین کچی خۆی و بە شێوەیەکی سروشتی هێنایە دنیاوە، بەڵام منداڵەکانی دیکەی لە سکی کەسی دیکەدا گەورەبون و دواتر هاتونە دنیاوە.



کریستینا دەربارەی ئەوەیکە بەتەمان چەند منداڵی دیکەیان هەبێت وتی: "ئێمە پێشتر و لە رێگای تۆڕە کۆمەلایەتییەکانەوە وتبومان 105 منداڵمان ئەوێت! بەڵام لە راستیدا هەمو شتێک لەسەر کات وەستاوە، لێمان روون نییە کە دەتوانین تا چەند منداڵ بهێنینە دنیاوە، بەڵام لە ئێستادا نیازی خۆمان ئەوە نییە کە بە 11 منداڵەوە بمێنینەوە".




سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved