4/4/2021 04:33 PM

سودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاڵتون بۆ ژنان


ماڵپەڕی Dazzlingrock لە بابەتێکدا بەو جۆرە باس لە سودەکانی ئاڵتونی بۆ خانمان دەکات:

1. رۆڵی هەیە لە هاوسەنگ‌کردنەوەی پلەی گەرمی جەستەت. ئەگەر پلەی گەرمی جەستەت بەرزبێت یان نزمبێت، ئاڵتون کاریگەر خۆی دادەنێت و رێکیدەخاتەوە.

2. دەتوانێ چارەسەری برینەکان بکات، بەتایبەتی ئەو برینانەی کەوا ماوەیەکی زۆرە دروستبون، هەروەها کاتێک ئاڵتون بخەیتە سەر شوێنی برینەکەت، ئازارەکەی ئەشکێنێت .

3. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە ئاڵتون دەتوانێت چارەسەری هەوکردنی جومگەکان بکات و نیشانەکانی کەم ‌بەکاتەوە.

4. لە رێگەی کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ، یارمەتی باشتربونی باری دەرونیت دەدات.

5. دەتوانێ گرفتەکانی پێستت وەکو پیربونی روخسارت چارسەر بکات، هەروەها پێستت دەگەشێنێتەوە.

6. رۆڵی هەیە لە گەیشتنی بڕە ئۆکسجینێکی زۆرتر بۆ خانەکان، وزەیەکی ئەرێنی زیاتر ئەبەخشێت بە جەستەت.


سەرچاوە: Dazzlingrock 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved