4/4/2021 04:38 PM

زیانەکانی زۆر خواردنی فستق بزانە

ئەگەرچی فستق یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا سودەکانی ئەسڕێتەوە و تەنانەت دەیانگۆڕێ بۆ زیان. تامی خۆشی فستق وایکردووە کە خواردنێکی دڵڕفێن بێت، بەڵام ئەمە نابێ ببێتە هۆی ئەویکە زیادەڕەوی بکەین و تەندروستی خۆمان توشی زیان بکەین. ماڵپەڕی boldsky لە یەکێک لە بابەتکانی خۆیدا باس لە شەش دیارترین زیانەکانی خواردنی زۆری فستق دەکات:
 

1. زیادبونی کێش
هەر کوپێک فستق خاوەنی 700 کالۆرییە و ئەمەش وادەکات کە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.

2. ڕیشاڵێکی زۆر
 ئەگەرچی ڕیشاڵەکانی پێکهاتەی فستق سودێکی بەرچاویان هەیە بۆ جوڵەی ریخۆڵەکان، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، زۆر خواردنی ڕیشاڵەکانیش دەتوانێت زیانی هەبێت و کێشەکانی قۆڵۆنی لێبکەوێتەوە.

3. نەخۆشی سەلمۆنێلا
چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە فستق هەڵگری بەکتریای "سەلمۆنێلا"یە کە ئەبێتە هۆی سکچون و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.

4. ئەکریلامید
 ئەگەری توشبوونی فستق بە بەکتریای سەلمۆنێلا، لە کاتی برژاندنیدا دادەبەزێت، بەڵام ئەم کردارە دەبێتە هۆی دروستبونی ماددەیەکی دیکە بەناوی ئەکریلامید. ماددەیەک کە لە چەند توێژینەوەیەکدا بە هاندەری گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان ناسراوە.

5. بەرزبونەوەی فشاری خوێن
 28.3 گرام فستق، هەڵگری 121 میلیگرام سۆدیۆمە، کەوابوو زیادەڕۆی کردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و هەروەها خانەکانی خوێن.



سەرچاوە: boldsky
خاک _ شاهۆ 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved