4/4/2021 10:17 PM

پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كۆرۆنا سزای سێدارەی تێكەوت

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی دژ بە كۆرۆنا بە فەرمانی سەرۆكی كۆریای باكور لێپرسراوێكی باڵا لەسێدارەدرا. 

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە:  سەرباری ئەوەی لێپرسراوانی پیۆنگ یانگ  رەتیانكردوەتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا هەبێت، بەڵام رێكاری توند بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەر، هەر كەسێكیش پابەندی رێنمایی و رێكارەكان نەبوبێت سزای توند دراوە، تەنانەت سزاكان بەرپرسە باڵاكانیشی گرتووەتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سەرۆكی حزبی شیوعی لە هەرێمی ئۆیجۆی ئەو وڵاتە، بەهۆی پابەند نەبون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بە فەرمانی كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور لەسێدارە دراوە. 

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved