ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خواردنی مه‌عكه‌رۆنی یان سپاگێتی ده‌كه‌ن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌وڵبده‌ن ئه‌م خواردنه له ماڵه‌وه ئاماده‌بكه‌ن، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خواردنه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شێوازێكی نوێیه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه. كه‌ره‌سته‌كان: ۱۰۰ غرام مه‌عكه‌رۆنی یان سپاگێتی ۳۰۰ غرام نیسك ۱ پیاز خوێ به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش كه‌ره‌سته‌كان بۆ ساز: ۱ ته‌ماته ۱ كه‌وچكی چا رۆنی گوێزی هیندی ۲ كه‌لۆ سیر ۱ كه‌وچكی چا نه‌عنای وشككراوه ۱ كه‌وچكی چا زه‌رده‌چه‌وه ۱ كه‌وچكی چا ته‌رخونی وشككراوه ۱۰۰ غرام دۆشاوی ته‌ماته ۵ كه‌وچكی چێشت ئاو شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا به‌جیا مه‌عكه‌رۆنی یان سپاگێتی له‌ناو ئاوی گه‌رمدا بكوڵێنه. * له‌هه‌مانكاتیشدا نیسك له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی گه‌رم بكوڵێنه‌و هه‌روه‌ها پیازو خوێ و به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌شی تێكه‌ڵبكه. * دوای ئه‌وه‌ی كه سپاگێتیه‌كه كۆڵا، ئاوه‌كه‌ی لێ ده‌ربكه‌و به‌ئاوی سارد بیشۆره‌وه. * ئێستاش تێكه‌ڵی نیسكه‌كه‌ی بكه تا گه‌رم ده‌بێته‌وه. * له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا دۆشاوی ته‌ماته له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆن و خوێدا سووربكه‌ره‌وه، دواتر كه‌مێك ئاوی تێكه‌ڵبكه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بۆ ساز تێكه‌ڵبكه‌و بۆماوه‌ی دوو خوله‌ك با بكوڵێت. * له‌كۆتاییشدا نیسك و سپاگێتی تێكه‌ڵی سازه‌كه بكه‌و بۆماوه‌ی ۵ خوله‌ك له‌سار ئاگرێكی هێواش دایبنێ. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure