5/4/2021 04:19 PM

سودە گرنگەکانی بنێشت بۆ تەندروستی

ماڵپەری "medical" لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باس لە سودە تەندروستیەکانی بنێشتی بەبێ شەکر دەکات:


1. بنێشت یارمەتی مێشک ئەدات تا بڕە ئۆکسجینێکی زیاتری پێبگات و لەم ڕێگەیەوە ئەبێتە هۆکار بۆ زیادبونی سەرنج و بەهێزبونی یادەوەری.

2. بنێشت یارمەتی ئەدات سترێس و دڵەراوکێت کەم ببێتەوە و جەستەت هەست بە ئارامی بکات.

3. بنێشت ئەتوانێ یارمەتی پاراستنی ددانەکان بدات و رێگر بێت لە کلۆربونیان.

4. ئەگەر لەدوای ژەمەکان بنێشت بخۆیت، ئەبێتە هۆی کەمبونەوەی دڵەکزێ.

5. یارمەتیت ئەدا بۆنی دەمت خۆش ببێتەوە.

6. کەسانی جگەرەکێش ئەتوانن بۆ وازهێنان لە خواردنی جگەرە یارمەتی لێوەربگرن.

7. وشکی دەم چارسەر دەکا.

8. لەکاتی گەشتکردن و لە بەرزاییەکان، ئازاری گوێچکە کەمدەکاتەوە.

9. رەنگە بەلاتەوە سەیر بێت بەڵام بنێشت تەنانەت یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستەش ئەدات.



سەرچاوە: medical 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved