5/4/2021 04:22 PM

مەساجی گوێت بدە و چەندین سودی لێوەربگرە

ماڵپەڕێ brightside لە یەکێک لەبابەتەکانیدا باس لە سودە تەندروستییەکانی مەساجی گوێ دەکات. بابەتەکە ئاماژەی داوە کە مەساجی گوێ دەتوانی هەم باری دەرونی (سترێس و دڵەڕاوکێ) کەمبکاتەوە و هەمیش هانت بدات بۆ ئەنجامدانی وەرزش و تەندروستی جەستەت باشتر بکات. لە بابەتەکەدا بەم شێوەیە باس لەو گۆڕانکارییانە کراوە کە بەدوای مەساجی گوێدا بەسەر جەەستەتدا دێت:


1. راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ئازاری ماسولکەکان و ئازاریان کەمدەکاتەوە، هەروەها بەسودە بۆ ئەو کەسانەی لەبەشی خوارەوەی پشتیان هەست بە ئازار دەکەن.

2. دەبێتە هۆی کەمبونەوەی سترێس و نیگەرانینت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

3. ئەگەر توشی سەرئێشە و لاسەرئێشەیت، دەتوانی هاوکات لەگەل مەساجەکە چای نەعناش بخویتەوە و سودی لێوەربگریت.

4. کەسانێک کەوا رجیم دەکەن دەتوانن بۆ دابەزاندنی زیاتری کێش سود لە مەساجی گوێش وەربگرن.

5. دەتوانی وەکو چارەسەرێک بۆ کەمخەویت سودی لێوەربگریت.

6. لە ڕێگەی زیادکردنی وزەی جەستەوە، هیلاکی و ماندوبونت ناهێڵێت.

 

 

سەرچاوە: brightside 
خاک _ شاهۆ 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved