5/4/2021 04:24 PM

توێژینەوەیەک لەسەر سودەکانی برنج و ئاوی برنج


پێکهاتە سەرەکییەکانی برنج بریتن لە ئاو، پرۆتین، نیشاستەو بڕێک چەوری ڕووەکی و بڕێکی کەم لە خوێ کانزاییەکانی وەک کالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەنگەنیز. برنج هەروەها دەوڵەمەندە بە  ڤیتامینەکانی A,B,E . توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە بەشێکی لە ماڵپەڕی healthline ـدا بڵاو کراوەتەوە، بەوجۆرە باس لە سودەکانی برنج و ئاوی برنج دەکات:

1. خواردنی برنج چالاکی گەدە زیاد دەکات و یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات، بەڵام  بەو مەرجەی بە بڕێکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی نەکرێت و هەروەها بەشێوەیەکی تەندروست و کەم چەوری ئامادە بکرێت.

2. برنج یارمەتی بەهێزبونەوەی کۆئەندامی بەرگری جەستە دەکات و خانەکانی جەستە نوێ دەکاتەوە و لەم ڕێگەیەوە ئەگەری توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە کەم ئەکاتەوە.

3. خواردنی بڕێکی گونجاوی برنج ڕێگری دەکات لە بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆلی خوێن.

بە کوڵاندنی بۆ چەند خولەکێک و دواتر خواردنەوەی، دەتوانرێت سود لە ئاوای برنجیش وەربگیرێت:

1. ئاوی ئەو دانەوێڵەیە سودی زۆری بۆ گەدە و ڕیخۆڵەکان هەیە و چارەسەرێکی بەهێزە بۆ سکچوون، هەروەها سودی هەیە بۆ چارەسەری گرفتەکانی گورچیلە و میزەڕۆ.

2. ئاوی برنج  لە ڕێگەی نەرم و شێدارکردنەوەی پێست، ئەبێتە هۆی جوان و گەشبونەوەی روخسار و بەم شێوەیە یارمەتی دواکەوتنی نیشانەکانی پیری دەکات.

3. ئەو کەسانەی کەوا نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، دەتوانن بە خواردنەوەی ئاوی ئەم دانەوێڵەیە فشاری خوێنیان دابەزێنن و بەم شێوەیە مەترسی توشبونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەم بکەنەوە.

خاڵی کۆتایی: 

لەگەڵ سەرجەم ئەو سودانەشدا، زۆر خواردنی برنج  زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکە زۆر خواردنی  برنج، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی %27 زیاد دەکات.


سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved