یەکێك لە ڕێگا سروشتیيەکان بۆ جوانکاری پێست بەکارهێنانی شەکرە. شەکر کاریگەریيەكى گەورە دەبینێت لە پاراستنی شێداری پێست، بەوهۆیەی لە ترشی هایدرۆکسیدی پیکدێت و دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێستی مردووی سەر ڕووخسار کە هۆکاری دروستبوونی خاڵی ڕەشن. بە چەند گیراوەیەك دەتوانرێت شەکر بۆ پاكکردنەوەی ڕووخسار بەکاربهێنرێت لەوانە: -شەکرو قاوە: بەکارهێنانی شەکرو قاوە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ پاكکردنەوەو شێدارکردنی پێست، شەکرو قاوە تێکەڵبکرێت لەگەڵ بڕێکی کەم زەیتی بۆنخۆش بۆ ماوەی پێنچ خولەك لە پێستی ڕووخسار بدرێت دواتر بە ئاو و سابوون بشۆرێت. -شەکرو خەیار: لەم ڕێگایەدا دەتوانرێت نیو کوب شەکر لەگەڵ دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی و بڕێکی کەم ئاوی خەیار تێکەڵبکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پاکكردنەوەی بەشی ناوەوەی پێست و بریقەدارکردنی پێستی ڕووخسار. -شەکرو نەعناع: تێکەڵکردنی شەکر لەگەڵ دوو کەوچك ئاوی نەعنا، هۆکارێك دەبێت بۆ لابردنی پێستی زیادەی سەر ڕووخسار. -شەکرو پەتاتە: تێکەڵکردنی نیو کوپ شەکر لەگەڵ دوو کەوچك ئاوی پەتاتەو بڕێکی کەم شیری گیراوە، ئەم تێکەڵەیە یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی جوڵەی سوڕی خوێن لە دەموچاودا، بەوەش پێست گەشاوەترو بریقەدارتر دەردەکەوێت. خاك - صحتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure