5/4/2021 10:08 PM

شەکر بۆ جوانکاری پێست

یەکێك لە ڕێگا سروشتیيەکان بۆ جوانکاری پێست بەکارهێنانی شەکرە.

شەکر کاریگەریيەكى گەورە دەبینێت لە پاراستنی شێداری پێست، بەوهۆیەی لە ترشی هایدرۆکسیدی پیکدێت و دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێستی مردووی سەر ڕووخسار کە هۆکاری دروستبوونی خاڵی ڕەشن.

بە چەند گیراوەیەك دەتوانرێت شەکر بۆ پاكکردنەوەی ڕووخسار بەکاربهێنرێت لەوانە:

-شەکرو قاوە: بەکارهێنانی شەکرو قاوە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ پاكکردنەوەو شێدارکردنی پێست، شەکرو قاوە تێکەڵبکرێت لەگەڵ بڕێکی کەم زەیتی بۆنخۆش بۆ ماوەی پێنچ خولەك لە پێستی ڕووخسار بدرێت دواتر بە ئاو و سابوون بشۆرێت.

-شەکرو خەیار: لەم ڕێگایەدا دەتوانرێت نیو کوب شەکر لەگەڵ دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی و بڕێکی کەم ئاوی خەیار تێکەڵبکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پاکكردنەوەی بەشی ناوەوەی پێست و بریقەدارکردنی پێستی ڕووخسار.

-شەکرو نەعناع: تێکەڵکردنی شەکر لەگەڵ دوو کەوچك ئاوی نەعنا، هۆکارێك دەبێت بۆ لابردنی پێستی زیادەی سەر ڕووخسار.

-شەکرو پەتاتە: تێکەڵکردنی نیو کوپ شەکر لەگەڵ دوو کەوچك ئاوی پەتاتەو بڕێکی کەم شیری گیراوە، ئەم تێکەڵەیە یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی جوڵەی سوڕی خوێن لە دەموچاودا، بەوەش پێست گەشاوەترو بریقەدارتر دەردەکەوێت.

خاك - صحتی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved