به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ چه‌وره، به‌رده‌وام پێویستی به پاككردنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ڕووخساردا وه‌ك ناوچه‌وان و لوت و چه‌ناگه زۆرترین چه‌وری دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش وا له پێست ده‌كات له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌ڵه میكرۆبه‌كان ده‌ربخات. بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و میكرۆبانه‌ی به‌هۆی چه‌ورییه‌وه له‌سه‌ر پێست دروستده‌بێت گرنگی به دروستكردنی ئه‌م تێكه‌ڵه بده، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دوو جار به‌كاریبهێنه. 1- سه‌ره‌تا گرنگی به به‌كارهێنانی 1 پاكه‌تی بچوكی جێلاتین بده. 2- جێلاتینه‌كه بخه‌ره ناو كوپێكه‌وه‌و دوو كه‌وچكی چێشت شیری به‌سه‌ردا بكه‌و تێكیبده تا هاوشێوه‌ی ماستی لێدێت. 3- دواتر بۆ ماوه‌ی 30 چركه بیخه‌ره ناو مایكرۆ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمببێت. 4- ئێستاش به په‌نجه تاقیبكه‌ره‌وه گه‌ر تێكه‌ڵه‌كه زۆر گه‌رم نه‌بوو ئه‌وا هه‌موو رووخسارتی پێ چه‌وربكه. 5- دوای ئه‌وه‌ی وشكبووه‌وه ئه‌وا لێیبكه‌ره‌وه، له‌كاتی لێكردنه‌وه‌یدا هه‌وڵبده دژی په‌ڵه‌كان لێبكه‌ره‌وه. 6- له كۆتاییشدا گرنگی به به‌كارهێنانی كرێمێكی چه‌ور بده بۆ چه‌وركردنی پێستت به‌وپێیه‌ی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه پێست وشكده‌كات. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure