پزیشكان سووده‌كانی خوێیان بۆ ته‌ندروستی قژ بڵاوكردووه‌ته‌وه. به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خوێ كراوه، ده‌ركه‌وتووه خوێ به‌هۆی پێكهاته‌كانیه‌وه كڕێشی سه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌و پێستی سه‌ر له چه‌وربوون ده‌پارێزێت، كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رگریكردن له رووتانه‌وه‌ی قژ. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و مادده كانزاییانه‌ی له خوێدا هه‌یه قژه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر نه‌رم ده‌بێت و خاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌هۆی مژینی شێی پێستی سه‌ره‌وه، خوێ رێگه له ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ر ده‌گرێت. هه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا وه‌كو چاره‌سه‌رێك ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی فشاری خوێن یان ئاره‌زوونه‌كردنیان بۆ به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر خوێ له خۆراكه‌كانیان و پاراستنی ته‌ندروستیان، ئه‌وا ده‌توانن بڕێكی كه‌م خوێ بكه‌نه ناو ئه‌و شامپۆیه‌ی كه سه‌ری پێده‌شۆن، یان به ئاو و خوێ هه‌فتانه مه‌ساج بۆ پێستی سه‌ریان بكه‌ن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure