7/4/2021 03:28 PM

بەشێک لە زیانەکانی جگرە و نێرگەلە کە کەمتر بیستووتە

هەروەکو دەزانن کێشانی جگرە و نێرگەلە بە هەموو زیانەکانیەوە لەناو بەشێک لە گەنجاندا باوە و بەبێ ئەوەی گوێ بدرێتە زیانەکانی بەکاردەهێنرێت. گیرۆدەبونی جەستەیی و دەرونی وایکردووە کە کەسەکە بەئاسانی نەتوانێ وازی لێبهێنێت. ماڵپەڕی mirror لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا بەم شێوە باس لە بەشێکی دیکەی زیانەکانی ئەم گیرۆدەبونە دەکات کە کەمتر باسی لێکراوە:


 1. ئەگەری توشبوون بە لاوازبوونی ماسولکەکانی چاو سێ جار زیاتر دەکات و ئەمەش زیاتر لە تەمەنی پیریدا خۆی دەردەخات، بە شێوەیەک کە کەسەکە توانای بینینی وردەکاریەکای کەمدەبێتەوە .

2. نیکۆتن خوینبەرەکان تەسک دەکاتەوە و دەرەنجام ئەبێتە هۆی ناچالاکبوونی سووڕی خوێن لە پێستی سەردا، کاتێکیش خوێن ناگاتە بنجی قژ، وەرینی قژی لێدەکەوێتەوە.
 
3. کاریگەری لەسەر ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان دادەنێت و لەم ڕێگەیەشەوە دەتوانێ کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر ڕووتانەوە ی قژ.

 4. دەبێتە هۆی تێكچوونی دەردانی ئەنزیم و ترشەڵۆكەكانی ناو گەدە و لەگەڵ تێپەڕبوونی كات زیانی ئەبێت بۆ كرداری هەرسی گەدە.

5. دوكەڵی جگەرە و نێرگەلە دەبێتە هۆی سوروبوونەوە و زیان گەیاندن بە چاو. هەروەها لەڕێگەی تێکشاندنی دەمارە خوێنەکانی گلێنەی چاوەوە ئەو کێشانەی چاو خراپتر دەکات کەوا پەیوەندیدارن بە نەخۆشی دیابەتەوە.

6. ئەبێتە هۆی ئەوەیکە بڕێكی زۆر لە گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن بڕواتە ناو لەشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ئۆكسجینی خوێن و لەم ڕێگەیەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن زیاتر دەبێت.


سەرچاوە: mirror 
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved