7/4/2021 03:31 PM

پلازماى خوێن، چارەسەرێکی نوێ بۆ هەڵوەرینى قژ و مەترسییەکانی

کێشەی روتانەوەی سەر لە کۆمەڵگای ئەم سەردەمەدا یەکێک لەو کێشانەیە کە زۆر کەسی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. هەر ئەمەش هۆکار بووە کە بەشی پزشکی و  تەنانەت زانستیش لە هەوڵێکی بەردەوامدابن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و جێگیر. لەم بارەیەوە ماڵپەری (MSN) ئەڵمانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "خۆرخی کاستانیدا" ئەجامداوە کە پسپۆڕێکی ئەم بوارەیە و لە باسەکەیاندا کاستانیدا بەم جۆرە باس لە سود و زیانەکانی ئەو چارەسەرە نوێیەی روتانەوەی قژ دەکات:

سودەکان:

1. پلازما خاوەنی چەندین پەڕەی خوێنە، هانی خانەکان دەدات بۆ نوێبونەوە و زیندوکردنەوەی ئەو پێکهاتانەی لەناوچوون.

2. لەو چارەسەرەدا تەنها ئەو بەشە لە خوێن کەوا دەوڵەمەندە بە پەڕەکان وەردەگیرێت و لەڕێی دەرزی تایبەتەوە دەگوازرێتەوە بۆ پێستی سەر و بەتایبەتیش ئەو شوێنانەی تاڵی کەمتری پێوەیە.

3. دەرزییەکان زۆر بە وردی  بەکاردەهێنرێت و بە شێوەیەکی تەندروست ڤیتامین و کانزاکان دەخرێنە بەشی ناوەڕاستی پێستەکەوە، تاوەکو بەئاسانی خۆراک و ماددەی پێویست بگوازرێتەوە بۆ شوێنی مەبەست.

مەترسییەکان:

 1. پلازمای خوێن کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە نابێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک قژیان ڕوتابێتەوە، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ چارەسەری پلازما، بونی تاڵە قژەکە واتە بونی ئامرازی گەشەکردنەکەیە.

2. ئەگەرچی ئەم چارەسەرە مەترسی دروست ناکات، بەڵام دەتوانێ زیانی لاوەکی لێبکەوێتەوە کە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بۆ نمونە برین و هەوکردن لە پێستی سەردا.

3. ئەگەر کەسەکە پێشتر شوێنی برین و هەوکردن لە پێستی سەریدا هەبێت یان کێشەی مەینی خوێنی هەبێت، باشترە ئەم چارەسەکە وەرنەگرێت .


سەرچاوە: MSN
خاک - شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved