7/4/2021 03:34 PM

سودە تایبەتەکانی ڕێواس بزانە

ڕێواس  لەڕووی زانستییەوە لە تیرەی حەوت گرێکانە کە بە Polygonaceae دەناسرێن و تا ئێستا چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە. هەر لە سەردەمی کۆنیشیەوە ئەم بەرهەمە لە وڵاتی چین، وەک دەرمان و چارەسەری پزیشکی سودی لێوەرگیراوە. لە ڕوی پێکهاتەوە، ڕێواس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A,B,C و هەروەها بڕێکی زۆر لە ماددە ڕێشاڵییەکان و پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و کالسیۆم، کە کۆی ئەوانەش مەترسی توشبوون بە چەندین گرتفتی تەندروستی کەمدەکەنەوە:


1. ڕێواس سودی بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، بەجۆرێک کە لە ڕێگەی رێکخستەنەوەی دەردانی ڕژێنەکانەوە ئەندامەکانی بەهێز دەکات و کرمی ناو گەدە و ریخۆڵەکان لەناودەبات و ئەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە، هەروەها جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.

2. ڕێواس بڕە کالسیۆمێکی زۆری تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت، هەروەها سودی هەیە بۆ ماسولەکەکان و یارمەتیدەرە  بۆ دابەزینی چەوری خوێن.

3. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێواس یارمەتی ئەدات تا دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دوابکەوێت و لە رێگەی شاردنەوەی پەڵە و زیپکەکانی روخسارەوە، پێست جوانتر و درەوشاوەنتر دەردەخات.

4. رێواس لە رێگەی کەمکردنەوەی هەوکردنەوە، سودی تایبەتی بۆ جگەر هەیە. دژی چالاکی خانە شێرچەنجەییەکانە و رێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی‌و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.



سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved