به‌وهۆیه‌ی هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین بۆ ته‌نها یه‌ك جار له ژیاندا بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌ین، بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و خاڵانه بخه‌ینه‌ڕوو كه پێویسته لێی به‌ئاگابیت پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ر هه‌ڵبژێریت. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا وه‌ڵامی خۆت وه‌ربگره‌و دواتر بڕیارێكی گونجاو بده. 1- ژیانی هاوسه‌رگیری مانای ئه‌وه‌یه له‌كاتی خۆشی و ناخۆشیدا پێكه‌وه بن و هه‌رگیز پشتی یه‌كتر به‌رنه‌ده‌ن! ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی تۆدایه له‌كاتی خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بمێنیته‌وه؟ 2- ئایا له كه‌سایه‌تی خۆت تێگه‌یشتوویت؟ هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی یه‌كتر قبوڵ ده‌كه‌ن به‌وشێوه‌ی كه هه‌ن؟ 3- هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌نیازی هه‌ڵیبژێریت؟ ئایا هه‌ست به زیندانی یان هه‌ست به ته‌نهایی ناكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بژیت؟ 4- له‌كاتێكدا كه پێكه‌وه‌ن هه‌ستده‌كه‌یت به ڕاشكاوی ده‌توانیت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و گوێت بۆ ده‌گرێت؟ 5- پێشئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌وسه‌رگیری بده‌یت، له خۆت بپرسه له‌به‌ر كام هۆكارانه ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌یت؟ 6- ئایا هه‌ردووكتان هه‌مان بیرۆكه‌تان هه‌یه بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری؟ هه‌روه‌ها به‌ئاگان له به‌رنامه‌ی ژیانی هه‌موو تاكێكتان؟ 7- هه‌ستده‌كه‌یت كه‌سی به‌رامبه‌ر مرۆڤێكی به‌خشنده‌یه‌و هه‌روه‌ها جێگای متمانه‌یه؟ خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure